کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی کانادا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان بەڕێوە چوو

11:34 - 5 رەزبەر 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، کاتژمێر ٢ـی دوانیوەڕۆ خۆپیشاندانێکی بەرین بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلی کورد لە کوردستان و نەتەوەکانی دیکەی ئێران بەڕێوە چوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا بە سەدان کەسی ئێرانی و کوردەکانی دانیشتووی کانادا بەشدار بوون.

ئەو خۆپیشاندانە هەروەها بۆ ڕیسواکردن و لەقاودانی سیاسەتە دژەمرۆییەکانی ڕێژیمی ئێران و مەحکوومکردنی کوژرانی "ژینا ئەمینی" و دەیان کەسی دیکە لە خۆپیشاندانەکان بەڕێوە چووبوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا چەندین وتار و پەیام بە زمانەکانی ئینگلیزی، کوردی و فارسی خوێندرانەوە.

لەو خۆپیشاندانەدا بە زمانەکانی ئینگلیزی، کوردی و فارسی چەندین دروشم دژی ڕێژیمی جینایەتکاری ئێران وترانەوە.

چەندین دەزگای میدیایی و ڕاگەیاندن وەکوو ڕۆژنامەی ''گلۆباڵ نیوز و سی‌بی‌سی نیوز'' ڕووماڵی خۆپیشاندانەکەیان دەکرد.

خۆپیشاندانەکە بە هەوڵی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕۆژاوای کانادا و بە هاوکاری ماڵی کورد و ژمارەیەک لە چالاکوانانی کورد پێک هاتبوو.