لە شاری "ئامستردامـ"ی پێتەختی هولەند بە بەشداریی پارت و کەسایەتییەکانی ئەو وڵاتە و هاووڵاتییانی کورد و ئێرانی، خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانیی لە شۆڕشی خەڵکی کوردستان و ئێران بەدژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەڕێوە چوو.
له‌و خۆپیشاندانەدا كه نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئێرانی و كورد به‌شدار بوون، به دروشمی جۆراوجۆر و ئیدانه‌كردنی شه‌هیدكردنی "ژینا ئه‌مینی" لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە وه‌ک كچێکی شه‌هیدی كورد و چه‌خماخه‌ی شۆڕشی نوێ، پشتیوانیی خۆیان له هه‌موو خه‌ڵكی مافخوازی ئێران و كوردستان ده‌ربڕی و سەرکوتکردنەکانی ڕێژیمی ئێرانیان شەرمەزار کرد.
لە درێژەی خۆپێشاندانەکەدا "حه‌سه‌ن مه‌جیدی" به نوێنه‌رایه‌تیی كۆمیته‌ی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران، وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: ''ده‌سه‌ڵاتی نگریسی كۆماری دژه‌مرۆییی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ل مافخوازانی ئێران به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی، سەرکوتکردن و نادادپەروەریی بوو."
ناوبراو هه‌روه‌ها باسێكی له سه‌ر ژنانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی كرد كه چۆن تا ئێستا له ژێر سێبه‌ری سیستمی ئەو ڕێژیمە دیكتاتۆرەدا چه‌وساونه‌ته‌وه.