کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری "مونستری" ئاڵمان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران ڕێپێوانێک بەڕێوە چوو

10:55 - 6 رەزبەر 2722

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە شاری "مونستری" ئاڵمان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران ڕێپێوانێک بە بەشداریی کورد و ئێرانییەکان و هەروەها بەشداریی بەشێک لە سیاسەتمەدارانی ئاڵمانی و خەڵکی ئازادیخوازی ئەو وڵاتە لە ناوەندی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

لەو خۆپیشاندانەدا ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بەشدار بوون و "ئیسماعیل ئەقدەم" ئەندامی حیزبی دێموکرات لەسەر بارودۆخی ئێستای ئێران و کوردستان چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

خاڵی جێگای سەرنجی ئەو خۆپیشاندانە ئەوە بوو کە هەموو نەتەوەکانی ئێران بە یەکگرتووییەکی زۆر بەشدارییان هەبووە و ڕێزیان لە شەهید "ژینا ئەمینی" و هەموو شەهیدان گرتووە و پشتیوانیی خۆیان لە خۆپیشاندەرانی ئێران و کوردستان دەربڕیوە.