
هاونیشتمانیانی خۆڕاگر
جارێکیتر کۆماری ئیسلامی لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و موشکەوە هێرشی کردە سەربنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات و لایەنەکانی دیکەی کوردستان و چەند کەسێک لە رۆڵە خەباتکارەکانتان شەهید و بریندار بوون. لەم رێگەوە دەمهەوێ پێتانی رابگەیەنم کە ئەوان هەرگیز ناتوانن ئیرادەی رزگاری و ئازادییخوازیی ئێمە لە ناو ببەن. داواتان لێدەکەم توڕەیی خۆتان لە شەقامەکانی کوردستاندا پێشان بدەن و جارێکیتر بیسەلمێنن کە ئەوەی ناتوانێ کوردستان بە چۆکدا بێنێ هێرش و سەرکوتی داوا ڕەواکانمانە. ئیرادەی ئێوە چۆک بە هەموو دیکتاتۆرێک دادێنێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەری گشتی
مستەفا هیجری
٦ی رەزبەری ١٤٠١