کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندان لە سوید بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی کوردستان و ئێران

12:00 - 8 رەزبەر 2722

حەوت حیزبی سەرەکی لە سوید خۆپیشاندانێکیان بۆ پاڵپشتیی ڕاپەرینەکەی ئێستای خەڵکی سەر شەقامەکانی کوردستان و ئێران، بە بەشداریی سەدان کەس لە ئەندامان حیزبی دێموکرات و ئێرانیانی دانیشتوو لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو.

لەو خۆپێشاندانەدا بەرپرسانی حەوت حیزبی سویدی هەر یەکە و  پەیامی حیزبەکانی خۆیان پێشکەش کردو  لە قسەکانیاندا پاڵپشتیی خۆیان بۆ خۆپێشاندەران دەردەبڕی. بەشێک لە بەرپرسانی ئەو حیزبانەش لە پەیامەکەیاندا داوای داخستنی باڵوێزخانەی ئێران لە وڵاتی سویدیان کردبوو.

ئەو پارلمانتارانەی سوئێدی کە لەو خۆپیشاندانەدا قسەیان کرد بریتی بوون لە: یوهان پێهرسۆن، سەرۆکی حیزبی لیبێرال/ مەرتا ستێنفی، وتەبێژی حیزبی ژینگە/ گوننار سترۆمێر لە حیزبی مۆدێرات/ نۆشیداد گوستەر، سەرۆکی حیزبی چەپ/ توبیاس باودین لە حیزبی سۆسیال دێموکڕات/ ئەننیێ لۆف، سەرۆکی سێنتێر پارتی/ ئێببە بوش، سەرۆکی پارتی مەسیحەکان.

لەو خۆپیشاندانەدا نامەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لەودا باس لە هۆکار و ئاکامی تا ئێستای سەرهەڵدان و ڕاپەرینەکەی ئێستای خەڵکی خۆڕاگری کوردستان و ئێران کرابوو، ڕادەستی نوێنەرانی ئەو حیزبانە کرا.