کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە یونان خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بەڕێوە چوو

15:14 - 8 رەزبەر 2722

بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران خۆپیشاندانێک لە مەیدانی ''ئاریستوتیلیوس'' لە شاری ''تیسالۆنیک'' لە وڵاتی یونان  بەڕێوە چوو.

لەو خۆپیشاندانەدا کە  لەلایەن یونیانییەکانەوە ڕێک ڕێک خرابوو، و کورد و ئێرانییەکانیش تێدا بەشدار بوون، حەیدەر حوسێنی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و فاتمە ئەفغانی بە نوێنەرایەتیی فارسەکان چەند وتەیەکان لەسەر بارودۆخی ئێران پێشکەش کرد.