کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پارلمانی بریتانیا باس لە تێرۆری میکۆنوس دەکرێت

11:25 - 15 خەرمانان 2722

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانان بەرانبەر بە ١٣ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی، کاتژمێر ٧ بە کاتی لەندەن ناوەندی پێشکەوتنی کورد لە بریتانیا، لە ٣٠ـەمین ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور "سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی" پانێلێک لەمبارەوە بەڕێوە دەبات.

پانێلەکە لەژێر سەردێڕی "ئەرکێکی تەواونەکراوی ئورووپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزمی ئێران؛ ئاکامەکانی مامەڵەی نادروست لەگەڵ کەیسی تێرۆری میکۆنوس"، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی سێپتامبر لە شاری "لەندەن" بەڕێوە دەچێت.

ئەو پانێلە بە بەڕێوەبەریی "کریس ستێفێنس" ئەندامی پارلمانی بریتانیا بەڕێوە دەچێت و "کوێستان گادانی" یەکێک لە بەرپرسانی هەیئەتی بەڕێوبەریی حیزب لە دەرەوەی وڵات تێیدا بەشدار دەبێت و لەم بارەوە وتارێک پێشکەش دەکات.