کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک لەلایەن "دیاکورد" بۆ نوێنەری هێزە سیاسییە کوردەکان لە وڵاتی سوید

11:28 - 19 خەرمانان 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانان کۆنفێدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆڕا(دیاکورد) کە پێکھاتەیەکی مەدەنییە و لە کۆی چەند فێدراسیۆن و کۆمەڵەی کوردی لە چەند وڵاتی ئورووپایی و یەکیەتیی سۆڤێتی پێشۆ پێک ھاتووە، کۆبوونەوەیەکی بۆ نوێنەری ھێزە سیاسییە کوردیەکانی وڵاتی سوید لە شاری ستۆکھۆڵم پێک ھێنا.

مەبەست لە پێکھێنانی ئەو کۆبوونەوەیە بە دوای گرتنی یەکەم کۆنگرەیان لە ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٠٢٢ کە بۆ ڕێزگرتن لە مامۆستای زمانی کوردی "زارا موحەممەدی" بە کۆنگرەی "زارای نیشتمان" نێودێر کرا؛ ناساندنی ئامانجەکان و چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە و داوای پشتیوانی لە ھێزە سیاسییەکانی کورد بوو.

ئامانجە سەرەکییەکانی دیاکورد بریتین لە: "پەرەپێدانی ھاوکاری لەنێو ڕێکخراوەکانی کوردی و پێشخستنی کۆمەڵگای مەدەنی کوردی تاراوگە، بەھێزکردنی تێکەڵاوی و پەیوەندییەکانی دیاسپۆڕای کورد لەگەڵ وڵاتان و نەتەوەکانی تر، پشتگیری لە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی کوردان و مافی چارەنووسی گەلی کوردستان".

لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە "ئەمین ڕەشیدی و ئاوارە جەلالی" بەشداری ئەوە کۆبوونەوەیە بوونه.

ھەیئەتی حیزبی بە دوای بەرزنرخاندنی بەرنامە و چالاکییەکانیان پشتیوانیی خۆیان بۆ "دیاکورد" تا ئەو جێگایەی کە چالاکییەکانیان  پاراستنی بەرژەوەندیی گەلی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان بێ بۆ ناساندن و وەدەسەتھێنانی پشتیوانیی زیاتر بۆ دۆزی کورد لە دەرەوەی وڵات دەربڕی.