کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حوسێن سەفا‌مەنش دەسبەسەر کرا

21:22 - 15 رەزبەر 2722

لە درێژەی ڕەشبگیری چالاکانی مەدەنی، سیاسی، هونەرمەندان و هاووڵاتیی ئاسایی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە، هونەرمەند حوسێن سەفامەنش دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی "چاونیوز"، ماڵپەڕی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی ڕەزبەر حوسێن سەفامەنش، هونەرمەندی خەڵکی شاری کرماشان دوای بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی تاران دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

دەسبەسەرکرانی سەفامەنش دەوای ئەوە هات کە ئەو هونەرمەندە کوردە ڕایگەیاند، وەک ناڕەزایەتی‌دەربڕین بەرامبەر کوشتنی ژینا ئەمینی، سەرجەم هاوکارییەکانی لەگەڵ وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد و دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ڕادەگرێت.

سەفامەنش دوو ڕۆژ دوای کوشتنی ژینا، کۆنسێرتەکەی شاری ھەولێری ھەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند کە لەمەوبەدوا بۆ گرتنی کۆنسێرت داوای وەرگرتنی ئیزن لە وەزارەتی ئیرشاد ناکا و دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی خەڵک.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ و ئەو ئامارەی لە دەزگای قەزایی ڕێژیم دزەی کردۆتە دەرێ، لە ماوەی سێ حەوتووی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کوردستان گیراون.