کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی ڕوو لە لاوانی نیشتمان بڵاو کردەوە.
کاک مستەفا هیجری لەو پەیامەدا دەڵێ یەکگرتوویی و کۆڵنەدانی کوڕان و کچانی ئێران کۆماری ئیسلامیی تووشی بێهیوایی کردوە.
دەقی پەیامەکە:
هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!
کچان و کوڕانی ئازادیخواز!
ماندوو نەبن و دەستخۆشی بۆ چالاکی بەربڵاو و یەکگرتووانەتان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، و بە تایبەت ئەمرۆ ۱٦ی ڕەزبەر.
دڵنیا بن ئەو یەکگرتوویی و کۆڵنەدانەتان هاودەنگ لەگەڵ هەموو ئازادیخوازانی ئێران، کۆماری ئیسلامیی تووشی سەرلێشێواویی وبێ هیوایی کردوە.
بەردەوام بن، سەرکەوتن بۆ ئێوەیە.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بەرپرسی ناوەندی بەرێوەبەریی گشتی
مستەفا هیجری
١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی