کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە "ئارھوس"ی وڵاتی دانمارک خۆپێشاندانێک بەڕێوە چوو

11:29 - 18 رەزبەر 2722

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک لە ناوچەی ''یولەند'' لە بەر دەرگای شارەوانی شاری ''ئارهوس'' ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەر خۆپێشاندانێکی بەڕێوە برد.

ئەو خۆپێشاندانە بە هاوکاریی ڕێکخراوەی لاوانی ''مینو''، ژنانی ''هوست ئێمنسیت ئینترناشناڵ'' و ڕێکخراوی'' ل گ ب ت'' بە بەشداریی سەدان کەس لە کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران و ژمارەیەک لە پارت و لایەنی دانمارکی بەڕێوە چوو.

لەو خۆپێشاندانە بە نوێنەرایەتی لەلایەن ژنانی چەوساوە و بێ‌مافی ژنانەوە و دواتر پەیامی پارتی ''ڕادیکاڵ فێنسترا'' لەلایەن نوێنەری ئەو حیزبە و، پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە زمانی دانمارکی پێشکێش کران.

لە بڕگەی دیکەی خۆپێشاندانە بەشداربووان تێکڕا بە گوتنەوەی دروشم و بە ڕێپێوانێکی هێمن بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەرەو گۆڕەپانی گەورەی شار وەڕێ کەوتن. لە گۆرەپانی شارەکەشدا پەیامی ناوەندی هاوکاری بە کوردی و پەیامی پارتی ''ئینهس لیست'' لەلایەن ''ئەنە هۆلون'' خوێندرانەوە.

لەو خۆپیشاندانەدا دروشم، سروود و هۆنراوە لەلایەن بەشداربووانەوە پێشکەش کرا.