کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سکاتلەند خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سەرانسەریی ئێران بەڕێوە چوو

11:31 - 18 رەزبەر 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەر کۆمیتەی ناوچەی حیزبی دێموکرات لە سکاتلەند کۆ بوونەوە و ڕێپێوانێکی بۆ کوردان و ئێرانیانی دانیشتوی سکاتلەند ڕێکخست.

خۆپیشاندەران لە شەقامی "سێت ئینۆخ" کۆ بوونەوە و وەڕێکەوتن بەرەو "جۆرج سکوێر" بەرانبەر بە شارەوانیی "گڵاسگۆ"  لەوێدا بە خوێندنەوەی چندین وتار لەلایەن بەشدارانەوە  دروشم بە کوردی، فارسی و ئینگلیزیش درا.

ھەروەھا لەو گردبوونەوەکەدا پەیامێک لەلایەن "فەرامەرز درخشانپوور"ەوە ئەندامی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە کوشتنی ژینا ئەمینی و بۆمبارانەکانی بنکەی حیزبە کوردییەکان خوێندرایەوە.