کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێک لە هامبۆرگی ئاڵمان بەدژی کۆماری ئیسلامی

12:56 - 18 رەزبەر 2722

ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەزبەر، لە درێژەی خۆپیشاندانەکان لە وڵاتی ئاڵمان، لە شاری "شتوتگارت"یش خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕین و مانگرتنەکانی کوردستان و ئێران و هەروەها مەحکوومکردنی هێرشی مووشەکیی ڕێژیم بۆ سەر حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.

لەو خۆپیشاندانەدا کە حیزبەکانی ئەندامی ناوەندی هاوکاری و بەشێکی زۆر لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانی و ئێرانییەکان بەشدار بوون، چەندین پەیام و شێعر و سروودی ئێرانی و کوردستانی خوێندرانەوە. 

لە درێژەی خۆپێشاندانەکەشدا دروشم بە زمانەکانی کوردی و فارسی و ئاڵمانی لەدژی ڕێژیم وترانەوە.