کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێپێوانێک لە سکاتلەند بەدژی کۆماری ئیسلامی

13:15 - 18 رەزبەر 2722

ڕۆژی یەكشەممە، ١٧ی ڕەزبەر کوردانی دانیشتووی سکاتلەند بە مەبەستی پاڵپشتیی لە شۆڕشی سەرانسەریی خەڵکی کوردستان و ئێران و مەحکووم‌کردنی کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

لەو ئاکسیۆنەدا خۆپێشاندەران لە شەقامی سێت ئینۆخی شاری گڵاسكۆ كۆ بوونەوە و بەرەو جۆرج سكوێر، بەرانبەر بە شارەوانی شاری گڵاسكۆ ڕۆیشتن و دوای کۆبوونەوە لەو شوێنە، چەندین وتار بە زمانەكانی كوردی، فارسی و ئینگلیسی خوێندرانەوە کە باسیان لە پشتیوانی لە خەبات و ڕاپەڕینی گەلانی ئیران بەدژی کۆماری ئیسلامی دەکرد. 

لەو خۆپیشاندانەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تێیدا بەشدار بوون، پەیامی بەشداریی حیزب لەلایەن فەرامەرز درخشانپوور، ئەندامی حیزب خوێندرایەوە.