کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی خۆپێشاندانەکان لە "پێرت"ی ئۆسترالیا بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران

16:24 - 18 رەزبەر 2722

ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی ڕەزبەر لە شاری پێرت بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران بە بەشداریی کورد و ئێرانییەکان خۆپێشاندانێک بەڕێوە چوو.

لەو خۆپێشاندانەدا چەندین پەیام لە فۆرست پلەیس، ناوەندی شاری پێرت 
خوێندرانەوە کە پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئوسترالیا کە لەلایەن مەسعوود سەمەدییەوە خوێندرایەوە، یەک لەو پەیامانە بوو. لەو پەیامەدا چەند داوایەک لە حکوومەتی کانادا کراوە کە بریتین لە: یەکەم داخستنی باڵوێزخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کانبێرا و دەرکردنی باڵوێزەکانی ڕێژیم. دووهەم، داخستنی باڵوێزخانەی ئوسترالیا لە تاران و سێهەم ئەوە کە ڕێکخراوی تێرۆریستیی سپای پاسداران بخرێتە نێو گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

خۆپێشاندانەکە بە ڕێپێوان و دروشمدان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ماوەی چەند سەعاتێک درێژەی کێشا.