کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەیەک لە "ئادلاید"ی ئۆسترالیا بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران بەڕێوە چوو

17:26 - 18 رەزبەر 2722

ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی ڕەزبەر لە شاری "ئادلاید"ی ئوسترالیا و بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران، بە بەشداریی کورد و ئێرانییەکان خۆپێشاندانێک بەڕێوە چوو.

لەم خۆپیشاندانەدا سێناتۆر "سارا ھەنسن" وتارێکی لە پێوەندی لەگەڵ ڕاپەڕینی ئێران و دوا گۆڕانکارییەکان لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا پێشکەش کرد. 

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەشدا "لۆیس میلەر" پارلەمانتارێکی  حیزبی کرێکار قسەی بۆ بەشداران کرد و پێداگریی لەسەر پشتیوانیی خۆی و حیزبەکەی لە ڕاپەرینی خەڵکی ئێران داگرت.

بەھار ساڵحی، وتاربێژێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو کە لەلایەن کۆمەڵەی کوردەکانی ئادلایدەوە وتارێکی پێشکێش کرد.