کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی خۆپێشاندان لە کانادا بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سەرانسەریی ئێران و کوردستان

12:54 - 19 رەزبەر 2722

لە شاری ڤانکۆڤێری کانادا، بەدژی سەرکوتە خوێناوییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خۆپیشاندە سەرانسەرییەکان، خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەڕێوە چوو.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ چەندەمین جار ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ژمارەیەکی بەرچاوی کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی کانادا لەگەڵ گەلانی دیکەی ئێران لە ناوەندی شاری "ڤانکۆڤێر" خۆپێشاندانێکی جەماوەریی چەند هەزار کەسییان بەڕێوە برد.

 لەو خۆپێشاندانەشدا چەند ئەندام پارلمانی کانادا بەشدار بوون و لە پەیامەکانیاندا پشتیوانیی خۆیان لە ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران دەربڕی.

لەو خۆپێشاندانەدا، د. ڕەحیم سورخی، بە نوێنەرایەتیی کوردانی دانیشتووی ڤانکۆڤێری کانادا، باسێکی لەسەر گرینگی پاراستنی ئەو یەکگرتووییەی کە لەنێوان گەلانی ئێراندا هاتۆتە ئاراوە پێشکەش کرد و ئەوەی وەبیر هێنایەوە کە نەتەوەی کورد هەروەک چۆن  لە یەکەم بەناو هەڵبژاردنی ڕێژیمی ئاخوندی "نای" بەو ڕێژیمە گوت، تا ئێستاش گەلی کورد و خەباتکارانی هەروا شێلگیرانە لە سەنگەری خەبات دژ بە ڕێژیمی ویلایەتی فەقیهـ بەردەوامن.