کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەخشینی هاووڵاتیی فەخریی پاریس بە ژینا ئەمینی

12:48 - 20 رەزبەر 2722

شوڕای شاری پاریس بە تێکڕای دەنگی ئەندامەکانی ژینا ئەمینیی بە هاووڵاتیی فەخریی ئەو شارە دانا. شارەداری پاریس گوتی بەو کارە سیمبولیکە هەموو ژنانی ئێران کە بۆ ماف و ئازادییەکانیان خەبات دەکەن، لەلایەن هاووڵاتییانی پاریسەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت.

شارەداری پاریس پاش وەرگرتنی دەنگ بۆ ئەو بڕیارە داوای لە ئەندامانی کۆبوونەوەکە کرد کە بۆ ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی ژینا ئەمینی و ژنانی خەباتکاری ئێران خولەکێک بە پێوە چەپڵە لێدەن.

بەخشینی هاووڵاتیی فەخری بڕیارێکە کە لەلایەن شارەوانیی پاریسەوە بۆ داکۆکی لە مافی مرۆڤ و پێشاندانی دەروەستیی هەمیشەیی ئەو شارە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی چەوساوە و بندەستە دەدرێت.