کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێپێوانێک بە مەبەستی ڕیسواکردنی کۆماری ئیسلامی لە نیوزلەند

11:10 - 22 رەزبەر 2722

بە بەشداریی ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نیوزلەند، ڕێپێوانێک بەمەبەستی ڕیسواکردنی کردەوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو و پشتیوانیی خۆیان بۆ شۆڕشی گەلانی ئێران ڕاگەیاند.

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداریی سەدان کەس لە ئێرانیانی دانیشتووی نیوزلەند بەشداریان لە ڕێپێوانێکی گشتیی لەو وڵاتەدا کرد کە تێیدا کردەوە و سەرکوتکەرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان ڕیسوا کرد و پاڵپشتییان لە شۆڕشی سەرانسەری خەڵکی وەزاڵەهاتووی گەلانی ئێران کرد و بە درووشمی هاوبەشی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران ڕێپێوانەکەیان بەڕێوە برد.

لەو رێپێوانەدا ئەندام پارلمانی ناشنال پارتی نیوزلەند و جەلال خەڵخاڵ نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند وتەیەکیان پێشکەش بە بەشدرابووانی ڕێپێوانەکە کرد و پشتیوانیی خۆیان لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕی و دڵنیاییان دا کە پشتیوانیی هەمیشەیی خەڵکی راپەڕیوی ئێران دەبن.