کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خالید عەزیزی: داوا دەکات ئامریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی ئینێرنێتی خۆڕایی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران و کوردستان دابین بکات

13:01 - 22 رەزبەر 2722

چەند ڕۆژ پێش "خالید عەزیزی" وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی لە ئەنیستیتۆی کورد لە واشنتۆن بۆ "حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، لێکۆڵەران، دیپلۆماتکاران، نوێنەرانی ئامریکا لە هەندێک لە ئۆرگان و بەشە جیاجیاکان" پێک هێنا کە  ڕۆژنامە نووسان بە شێوەیەکی بەرین تێیدا بەشدار بوون و سەرنجیان پێدا.

"عەزیزی" سەرەڕای ئەوەیکە پرس و بابەتەکانی ئێران و کوردستان و دووەمین ئاڵوگۆڕەکانی بە گشتی خستە بەر باس تیشکی خستە سەر سێ تەوەری گرینگ.

یەکەم خال باسی لەوە کرد کە چۆن دەکرێت بەربەست بۆ دەستێوەردانەکانی ئەو ڕێژیمە دروست بکرێت لەو پەیوەندییەدا ئاماژەی بەوە کرد کە پێویست ناکات ئامریکا مووشەک و تانک و تۆپ بێنێتە سنوورەکان بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران و هەروەها پێویست نییە وڵاتانی ئورووپایی و ئامریکا باس لەوە بکەن کە خەڵک داخوازی ئەوەیە کە ئەو ڕێژیمە نەمێنێت یان ئاڵوگۆڕێک بێتە ئاراوە بەڵکوو با خەڵک خۆیان داوا بکەن چ ڕێژیمێکیان دەوێ. ئورووپا و ئامریکا دەتوانن بە دابینکردنی ئینتێرنێتی خۆڕایی دەتوانن ئەو هەلە بۆ خەڵک بڕەخسێنن کە چ ڕێژیمێکیان دەوێت و داخوازی چ ئاڵوگۆڕێکن تا بەم شێوەیە خەڵک زیاتر هەست بە پاڵپشتیی و هاوکاریی ئەو وڵاتە بکەن.

خاڵێکی تر ئەوە بوو کە ڕێژیمی ئێران تەواوی هەوڵی خۆی دەدات کە شەڕ لەنێوخۆ بێنێتەوە دەروەی سنوور و هەرێمی کوردستان نائەمن بکات لەو بارەوی بە پێداگری باسی لەو کرد مادام کە عراق لەژێر هەیمەنە و کۆنترۆڵی ئامریکا دایە و ئاسمانی عراق ئامریکا دەیپارێزێت ئەو بەرپرسیاریەتی لە ڕووی دیپلۆماسی و ئەخلاقی لە ئەستۆیە کە بەربەستێک بۆئەو هێرش و پەلامارانەی ڕێژیمیئێران دابنێت ئاماژەی بەوە کرد کە ماوەی چەند ساڵ لەمەوبەر "نیکی هێلی" نوێنەری ئامریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێداگریەوە باسی لەوە کردبوو کە ئەو هێرشانە بۆ سەر حیزبی دێموکراتی کودستانی ئێران و بنکەی سەرەکیی ئەو حیزبە پێشێلکرییەکی زەقی یاسا نێو دوڵەتییەکانە و ئەم کەیسانە پێویستە بەداوداچوونیان بۆ بکرێت و گرینگییان پێ بدرێت

خالید عەزیزی بە گشتی باسی لەوە کرد کە یەکەم ئینتێرنێتی خۆڕایی بۆ خەڵک دابین بکرێ. دووهەم بەربەستدانان بۆ هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بە تایبەتی لەلایەن ئامریکاوە کە ئاسمانی عێراق ئامریکا دەیپارێزێ. سێهەم پاڵپشتی لە خەڵکی خۆپیشاندەر بکرێت و جێگرەوەیەک بۆ ئێران دیاری بکرێت و باس لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران کرا.

لەو کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک بەرپرسانی باڵای ئامریکا و ڕۆژنامەنووسانی ئامریکایی بەشدار بوون.