
مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ دوکتور لەتیف ڕەشید، سەرکۆماری هەڵبژێردراوی عێڕاق بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
جەنابی دوکتور لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێڕاقی فیدڕاڵ
وێڕای سڵاوێکی گەرم!
لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پیرۆزبایی خۆمتان بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆککۆماری عێڕاق پێشکێش دەکەم و هیواخوازم لەو هەلومەرجە ناسکەدا کە بەسەر عێڕاق و عێڕاقییەکاندا تێدەپەڕێ، لە ئەرکەکانتاندا سەرکەوتوو بن.
لەگەڵ ڕێزی دووبارە
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتی
مستەفا هیجری
١٥/١٠/٢٠٢٢