کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی خۆپێشاندانەکان لە واشنگتۆن بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ئێران

11:04 - 25 رەزبەر 2722

ڕەوەندی ئێرانی لە واشنگتۆن بەشێویەکی بەرچاو لە خۆپێشاندانەکانیان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و کوردستان بەردەوامن.

لەو کۆبوونەوانەدا بە گوتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی وێنەی ژینا ئەمینی و خوێندنەوەی سروود و بەرزکردنەوەی دروشم دژی كۆماری ئیسلامی پشتیوانییەکانی خۆیان بۆ مانگرتن و ناڕەزایەتیی جەماوەری لە كوردستان و ئێران دووپات کردەوە.

لەو کۆبوونەوەدا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەسەر داوای کۆمیتەی حیزب بەشدارییەکی چالاکانەیان هەبوو؛ ئەوان لە ڕێگای بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و وێنەی شەهیدان بەشدار بەشدار بوون. دواتر خۆپیشاندەران، چوونە بەردەم كۆنگرێس و بە گوتنەوەی دروشم داوای پشتیوانی ئەمریكا لە خەڵکی ئێرانیان کرد.