کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هامبورگ خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران بەڕێوە چوو

12:40 - 25 رەزبەر 2722

ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەزبەر، کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە وڵاتی ئاڵمان و لە شاری ''هامبورگ'' لەسەر بانگەوازی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و ناوەندی چالاکانی ڕێگای ئازادیی ئێران خۆپیشاندانێک بەمەبەستی مەحکوومکردنی سەرکوت و کوشتنی لاوانی ناڕازی لە ڕێژیمی ئێران و پاڵپشتی لە مانگرتنی گشتیی کوردستان و ئێران و هەروەها خۆپێشاندانەکانی نێوخۆ بەڕێوە چوو.

"پلاتفۆرمی کوردی هامبورگ، چالاکانی بەلووچ و عەرەب، ژمارەیەک لە ئۆکرانییەکانی نیشتەجێ لە ئاڵمان و چالاکانی ئازادیخوازی ئاڵمان" لەو خۆپێشاندانەدا بەشدار بوون و بە وتار، پەیام و دروشم  پشتیوانیی خۆیان بۆ خەبات و سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی.

پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لەلایەن هاوڕێ "داوود عەلیخانی"ـەوە خوێندرایەوە کە لە پەیامەکەدا شەهید و بریندارکردنی شۆڕشگێڕان و هێرشی مووشەکی بۆ سەر حیزبەکانی کوردستانی ئێرانی بە توندی مەحکووم کرابوو.

کاتژمێر ٨ی شەو بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی - ئیتر بەسە بێدادی" لەلایەن "فاتمە فەلاحیـ"ـەوەک، کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هات.