کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە هەرێمی بایرن

23:33 - 10 رەزبەر 2722

هاوڕا لەگەڵ ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران  و بە هاوکاریی ناوەندی کولتووریی کورد و ئاڵمان لە شاری نورنبێرگ  پارتی دێموکراتی کوردستان ، ڕێکخراوی خانەی میدیا، ڕێکخراوی جیهانیی کورد، ڕێکخراوی هانای کورد لەژێر ناوی هەموومان بۆ ژینا خۆپیشاندانێکی جەماوەریی  لە رێکەوتی ١٠ی ڕەزبەر بەڕێوە برد.

خۆپیشاندانەکە بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانی خەڵکی ئێران و کوردستان بەتایبەتی و بۆ پشتیوانی لە خوێنی بەناحەق ڕژاوی  ژینای کوردستان و شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵات و هەروەها بە مەبەستی سەرکۆنەکردنی هێرشی مووشەکیی کۆماری تیرۆریستی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندانەکە لە ناوەندی شاری نۆرنبێرگ و بەشێوەی ڕێپێوان بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ یادی شەهید ژینا ئەمینی و شەهیدانی خۆپیشاندانی ئەم دواییانەی کوردستان و شەهیدانی تۆپبارانەکانی کۆماری ئیسلامی و سەرجەم خەباتکارانی ڕێگای ئازادیی نیشتمان دەستی پێ کرد.

سەرەتا ڕاگەیەندراوی وزارەتی دەرەوەی ئاڵمان   (Auswärtiges Amt)دژ بە مووشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات پێشکەش کرا.

دواتر ڕاگەێندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران  لەلایەن "زریوە خاکیـ"ـیەوە پێشکەش کرا.

پاشان ڕاگەێەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران  بە زمانی فارسی لەلایەن "یەعقووب مورادیـ"ـیەوە خوێندرایەوە کرا.

لە بەڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی ڕێکخراوی جیهانیی کورد لەلایەن "پەروا دێهلەقی" پێشکەش کرا.

پەیامی ناوەندی کولتووریی کورد و ئاڵمان لەلایەن "باسد عەزیمیـ"ـەوە پێشکەش کرا.

لە نێوان هەر یەک لە بڕگەکاندا سروودی شۆڕشگێڕی و وتنەوەی دروشم لەلایەن هاورێیان "کارۆ غەفاری، خەباتی مودەڕسی ، ئیبراهیم مەلاپوور و پەروا دێهلەقی" و دوبارەکردنەوەی لەلایەن بەشداربووانەوە بەڕێوە چووە.

سەرجەم ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی کە بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون بریتی بوون لە:

 ناوەندی کولتووریی کورد و ئاڵمان لەشاری نۆرنبێرگ 

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران 

حیزبی شیوعیی کوردستان

پارتی سوسیالیستی کوردستان باکوور

پارتی دێموکراتی کوردستان 

یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

پارتی هاک پار ـ کوردستانی باکوور

ڕێکخراوی خانەی میدیا

ڕێکخراوی جیهانیی کورد

ڕێکخراوی هانای کورد

ناوەندی ڕەوەندی کورد

ڕێکخراوی جیهانیی کورد