ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەر لە سەر بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و ناوەندی چالاکانی ڕێگەی ئازادیی ئێران خۆپیشاندانێک بە مەبەستی مەحکوومکردنی پەلاماری کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و پاڵپشتی لە مانگرتنی گشتیی کوردستان و ئێران و هەروەها خۆپیشاندانەکانی نێوخۆ بەڕێوە چوو.
لەو خۆپیشاندانەدا کە بە شێوەی ڕێپێوان بە شەقامەکانی ناوەندی هامبورگ ئەنجام درا، بە هەزاران کەس بەشدار بوون.
پلاتفۆڕمی کوردی هامبورگ، چالاکانی بەلووچ و عەرەب، ژمارەیەک پارلەمانتاری هامبورگ و چالاکانی ئازادیخوازی ئاڵمانی بەشدار بوون وبە وتار و پەیام و دروشم پشتیوانیی خۆیان بۆ خەبات و سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی.