کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپێشاندانێکی جەماوەری لە وڵاتی سویس بۆ پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی کوردستان بەڕێوە چوو

16:12 - 27 رەزبەر 2722

ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، بەرانبەر بە ١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢ی زاینی، خۆپێشاندانێکی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران بە بەشداریی سەدان هاووڵاتی کورد و سویسی بەڕێوە چوو.

سەرەتای ئەو خۆپێشاندانە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

خۆپیشاندانەکە بە پێشکەشکردنی چەند وتەیەک لەلایەن "لەیلا گویزەل" سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی سویس لقی "بێرن" دەستی پێ کرد.

 پاشان "مستەفا ئیتی چی" و "سێبیل ئەرسەلان" دوو پارلمانتار لەسەر لیستی پارتی سۆسیالیستی سویس وتاریان پێشکەش کرد.

بە دوای وتارەکەی ئەو دوو پارلمانتارە "ناتالی ئیمبادن" پارلمانتار لەسەر لیستی حیزبی سەوزەکان وتارێکی پێشکەش کرد.

لەنێوان بەرنامەکەدا شانۆیەک لەلایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتەوە پێشکەش کرا کە لەگەڵ پێشوازیی گەرمی بەشداربووان بەرەوڕوو بووە.

لە بەشی کۆتایی بەرنامەکە بڕیارنامەی خۆپێشاندەران بە زمانەکانی "کوردی، ئاڵمانی و فارسی" پێشکەش کرا.

دوا بڕگەی خۆپیشاندانەکە بە وتنەوەی دروشم و سروودی شۆڕشگێڕانە کۆتایی پێ هات.