کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێک لەسەر شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران، لە پارلمانی دانمارک

12:11 - 28 رەزبەر 2722

لە پارلمانی دانمارک، بەبەشداریی پارلمانتارانی ئەو وڵاتە کۆنفرانسێک لەسەر شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە پارلمانی دانمارک بەبەشداریی ژمارەیەک لە پارلمانتارانی ئەو وڵاتە، کۆنفراسێک بۆ باسکردن لە سەر ڕاپەڕینی ئەم دواییانەی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئێران، بەڕێوە چوو و کۆنفرانسەکە لەلایەن بەڕێزان "ئەسر قادر" پارلمانتاری سەر بە پارتی "کانسێرڤاتیو"ی دانمارک ڕێکخرابوو و ڕاپەڕینی خەڵکی وەزاڵەهاتووی گەلانی ئێران و سەرکوتکردنە خوێناوییەکانی ڕێژیمی ئێرانیان خستە بەر باس.

ئەو کەسایەتییانەی کە لە کۆنفرانسەکە بەشدار بوون بریتین لە: ''لارس لوکە ڕاسمووسن، سەرۆک وەزیرانی پێشووی دانمارک، لارس ئەسلان ڕاسمووسن پارلمانتار لە پارتی سۆشیال دێموکراتەکان، کارینا ئەمنیتسبۆل پارلمانتار لە پارتی کانسێرڤاتیو، سۆرێن سۆناگۆرد پارلمانتار لە پارتی لیستی یەکگرتوو و فەرشاد خوڵقی ھونەرپیشەی بە ڕەچەڵەک فارس و شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات''.