کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کۆڵن پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران کرا

23:37 - 10 رەزبەر 2722

لە درێژەی خۆپێشاندانەکانی نارەزایەتی وهەروەها پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستان و هەروەها بۆ مەحکوومکردنی هێرشی مووشەکی و دڕۆنی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان ڕۆژی  شەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەر لە  شاری کۆلنی ئاڵمان خۆپێشاندانێکی بەر بەرین بەڕێوە چوو .

خۆپێشاندانەکە بە بەشداریی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و ناوەندا هاڤکاری و حیزبی چەپی ئێران و چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ئەنجومەنی زیندانیانی سیاسی و کۆڕ و کۆمەڵە کولتوورییەکان بەڕێوە چوو.

لە خۆپێشادانەکەدا خالید حەسەنپور ئەندامی ڕێبەریی حیزب  بە زمانی فارسی و سوڵتان گوڵاوی ئەندامی لەمێژینەی حیزب بە زمانی ئاڵمانی لێدوانیان دا.

 ناوبراون وێڕای پشتیوانیکردن له مانگرتنەکانی کوردستان و ئێران بە وردی باسیان لەسەر هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دوایانە کۆماری ئیسلامی کرد. 

هە وەها ئەحمەد باب بە زمانی کوردی و فارسی لێدوانی دا .