کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە فرانکفۆرت پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران کرا

22:11 - 10 رەزبەر 2722

ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەر لە شاری فرانکفۆرتی وڵاتی ئاڵمان خۆپێشاندان و ڕێپیوانێک لە نێوەڕاستی شاری فرانکفۆرت ڕێکخرا.

خۆپێشانانەکە بە بەشداریی کۆمیتەی( مبستگی با مبارزات مردم ایران) فرانکفورت  و ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران پێک هات.

کۆمیتەی حیزبی دیمۆکرات له ناوچەی ڕاین ماین گەبیت لەو خوپێشاندانە بەشدار بوو کە لەلایەن "عیسا زورانی" پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئیران بە زمانی ئاڵمانی پێشکەش کرا.

خۆپێشاندەران دوای دروشم و پەیامەکان بەرەو کۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نێو شاردا  وەڕێ کەوتن و لەبەردەم کۆنسولی ئیران کۆ بوونەوە.

هەروەها خۆپێشاندەرانی وەزاڵەهاتووی ئێران و بە تایبەت کوردستان، قین و تووڕەیی خۆیان بەرانبەر بە ڕێژیم دەربڕی.