کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شتۆتگارت پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران کرا

23:48 - 10 رەزبەر 2722

لە پێناوی پشتێوانی کردنی ڕاپەڕێنەکانی خەڵکی وەزاڵەھاتووی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەر
ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ حیزب و ڕێکخراو لایەنەکانی ئێرانی دەورووبەری شتۆگارت خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد.

خۆپیشاندانەکە بە بەشداریی ھەزاران کەس سەرەتا لە kleiner Schlossplatz و بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێ کرد .

دوای چەند دروشمی کوردی و فارسی کە لەلایەن بەشداربوانەوە دەگوتران درێژە بە چالاکیەکە درا .

دواتر پەیامی ناوندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران کە بە زمانی ئاڵمانی ئامادە کرابوو لەلایان خاتوو "گابی" ھاووڵاتیی ئاڵمانی خوێندارەیەوە.

لە پەیامی ناوندی ھاوکاری تیشک خرابۆ سەر جینایەتەکانی ڕێژیمی ئاخوندی ئێرانی و شۆڕشی گەلانی ئێرانی دژ بەو زوڵم زۆریەیی کە دەرحەقیان دەکرێت.

دواتر بەشدار بووان بە ڕێپێوان خۆپێشاندانەکەیان بەرەو Stadt Mitte درێژە پێ دا.

جێگای ئاماژەیە کە ھەموو حیزب و لایانە سیاسییەکانی ئێرانی بە ئاڵا و لۆگۆی خۆیانەوە بەشداری ئەو چالاکییە بوون.

دواتر ھەر لەشوێنی ناوبراو بەشداربووان درێژەیان بە دروشمی فارسی و کوردی وتنەوە کرد.

دواتر ھەر لەو پێوەندیەدا پەیامی ناوەندی ھاوکاری کە بەزمانی فارسی ئامادە کرابوو لەلایەن غەزەل خوێندرایەوە.

پەیامی فارسی لەلایەن کەریم خزرپوور ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بە زمانی کوردی ئامادە کرابوو، خوێندرایەوە.