کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە واشنتۆن خۆپیشاندانێک دژی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو

23:50 - 10 رەزبەر 2722

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، بە دەسپێشخەریی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا و بە پشتیوانیی ڕەوەندی کوردستانی، هاوكات لەگەڵ مانگرتن و ناڕەزایەتیی جەماوەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، لە بەردەم کۆشکی سپی ڕێپێوانێک بەڕێوە چوو. 

ئامادەبووان بە بەرزكردنەوری ئاڵای کوردستان، وێنەی شەهیدان، پلاكاردی جۆربەجۆرو وتنەوەی دروشم بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی دژی سیاسەتی کوشتارو تێرۆری ڕێژیم دروشمیان وتەوە و داوایان لە ئیدارەی بایدن کرد پشتیوانی لە ڕاپەرینی خەڵکی ئێران و کوردستان بکات.

هونەرمەند فایەق مەحموودی چەند سروودێکی شۆڕشگێڕیی پێشکەش کرد. 

دواتر عوسمان پاڵانی، کاوە دەشتەبێڵی، عەلی قادەری، مەحبووبە حوسێنی، سروە سەلیمی و دەریا عەبدوڵڵازادە وێرای ئامادەبووان دروشمیان وتەوە. 

لەو خۆنیشاندانەدا وێڕای کوردانی چوار پارچەی کوردستان، ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ئامریکا بەشدارییەکی چالاکانەیان هەبوو کە لە ڕێگای ئاخاوتن بۆ میدیاکان سیاسەت و پیلانگێرییەکانی ئێرانیان لەقاو دا و هەورەها پشتیوانیی خۆیان بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات کردەوە.

لەو ڕێپێوانەدا، ئارەش ساڵح نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ئامریکا وتارێکی بە ئینگلیسی پێشکەش کرد. هەروەها حیکمەت بامەرنی، سامی ساڵەیی و سلێمان بۆتانی وەکوو کوردانی باشوور و باکووری کوردستان پشتیوانیان لە خەڵکی راپەڕیوی کوردستان کرد و سیاسەتی مووشەکبارانی ئێرانیان دژی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان مەحکووم کرد. 

ڕەحیم رەشیدی بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا دواین وتاری ئەو ڕێپێوانەی پێشکەش کرد و وێڕای، سپاس لە بەشداری ئامادەبووان، هاوکات لەسەر هەلومەرجی ئێران و ناوچەکەو جیهان قسەی بۆ ئامادەبووان کرد.

رەشیدی لە قسەکانیدا هۆکاری مووشەکبارانی بنکەو بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی باس کرد و وتی: ''کۆماری ئیسلامی دەخوازێ بەو هەنگاوە پەراوێزخستن و شکەستی پرسی ناوکی لە ئاستی نێونەتەوەییدا بشارێتەوە، هەروەها ئەو ڕێژیمە بەو پشتیوانییە بەرین و جەماوەرییەی لە ئاستی ئێراندا بۆ کوردستان دەستەبەر بووە وەزاڵە هاتووه لەو ڕێگایەوە دەخوازێ بە ئێرانییەکان بڵێ لە دەرەوە مەترسی لە سەر وڵات هەیە، ئەوە لە حاڵێکدایە رێژیم بۆ خۆی گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاشتی و تەنهایی لە ناوچەکە و جیهان و کاردانەوە نێوچەیی و نێونەتەوەییەکانیش دژی ڕێژیم دەرخەرەی ئەو ڕاستیەیە.

ڕەشیدی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە جێگای شانازییە دروشمێکی کوردستانی سەردێری نا وتنەوەی میلیۆنان کەسە بە کۆماری ئیسلامی و ئەمەش نیشانەی ڕۆڵی ژیان لە خەباتی ڕزگاریخوازیی کوردستان و هاوکات پیشاندەری کۆنەپەرەستی و سیاسەتی دژە ژنی دەسەڵاتدارانی تارانە.

ڕەشیدی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کۆماری ئیسلامی ڕەنج بەخەسارە و ئەمڕۆ نەوەیەک ڕووبەرووی بووەتەوە کە لە ژێر سیاسەت و دەسەڵاتی خۆیدا چاویان بە ژیان هەڵێناوە و پەروەردە بوون، لێ بە دەنگی بەرز داوای ڕووخانی دەکەن.

لە کۆتاییدا بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا باسی لە مانگرتنی جەماوەریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە ئەوان بەو کردەوەیە بۆ جارێکی دیکە یەکڕیزیی خۆیان نیشان دا و وڵامێکی توند و ڕاشکاوانەیان بە سیاسەتی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوژمن دایەوە کە زەبوونانە پەلاماری قوتابخانەی منداڵان و نەخۆشخانە و شوێنی حەوانەوەی پیر و بەساڵداچوان