کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری "ئادلاید" لە وڵاتی ئوسترالیا خۆپیشاندانێکی بەرین دژی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە چوو

11:46 - 2 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢ی زایینی ، هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆ و وڵاتانی دەرەوە، لە گۆڕەپانی  ویکتۆریا لە شاری "ئادلاید" لە وڵاتی ئوسترالیا، خۆپیشاندانێکی بەرین لە کاتژمێر ٢ بۆ ٤ نیوەڕۆ بەڕێوە چوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا چەندین کەس لەوانە سێناتۆر "سایمن بێرمینگهام" و پارلمانتار "کاترینا هیڵدیارد" و کەسێکی ئازەری وتەیان پێشکەش کرد و لە قسەکانیاندا ڕەخنەی توندیان لە ڕێژیمی ئێران گرت و داوایان لە حکوومەتی ئوسترالیا و وڵاتانی دیکەی جیهان کرد بەرەوڕووی ڕێژیمی ئێران ببنەوە و لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە گەمارۆ بخەنە سەر ڕێژیم.

لە بڕگەیەکی دیکەدا شاعیری خاوەن هەست "چەکۆ باران" پەخشانێکی فارسی و شێعرێکی کوردی و هەروەها "هەڤاڵ شەخسی" وتارێکی بە زمانی فارسی پێشکەش کرد.

هەروەها لە خۆپیشاندانەکەدا سروودی شۆڕشگێڕانە لێدرا کە بووە هۆی شادی و خۆشی خۆپیشاندەران.