کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیدار لەگەڵ "ئەرلینگ فۆلکەوۆرد"

11:45 - 2 خەزەڵوەر 2722

كۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ بەشی پێوەندییەکانی نۆروێژ و نێونەتەوەییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، سەردانی "ئەرلینگ فۆلکەوۆرد" (Erling Folkvord   ) نووسەر و دۆستی کورد، خەڵکی نۆروێژ و ڕێکخراوی "سولکورد''یان  کرد.

"ئیدریس ئابدە" کارگێڕی بەشی پێوەندییەکانی نۆروێژ و نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ و "دلێر خوێندکار" ئەندامی حیزبی دێموکرات لەو دیدارەدا بەشدار بوون کە لەلایەن "ئەرلینگ فۆلکەوۆرد" بەگەرمی پێشوازییان لێ کرا.

ناوبراو، نووسەری کتێبەکانی "کوردستان و ڕۆژاوا بە زمانی "نۆروێژییـ"ـە، کە لەلایەن بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات بە مەبەستی سپاس و پێزانینی حیزب بۆ ئەمەگناسیی ناوبراو بەنیسبەت پرسی کورد، چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا.

لەو دیدارەدا لەسەر پتەوکردنی هاوکاریی و دۆستایەتی لە داهاتوودا جەخت کرایەوە.