لە وڵاتی نۆروێژ خۆپشاندان دژی مووشەکبارانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و پشتیوانی لە ڕاپەرینی کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو.
ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەزبەر لە وڵاتی نۆروێژ لەسەر بانگەوازی ناوەندی هاوکاری بۆ پشتیوانی لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران دژی مووشەکبارانی سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکان کە بەداخەوە چەندین شەهید و برینداری لێ کەوتەوە؛ هەروەها پشتیوانی لە ڕاپەڕینی کوردستان و ئێران لەلایەن ناوەندی هاوکاری و حیزبەکانی کوردستانی ئێران و هیزەکانی تری کوردستانی و ئێرانی و کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان لەو وڵاتە بە بەشداریی سەدان کەس لە ئەندامان و دوستان و لایەنگران دژ بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەردەرگای وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ بەڕێوە چوو.
سەرەتا خۆپێشاندانەکە خولەکێک بە بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدانی تازەی حیزبەکانی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان و ئێران دەستی پێ کرد.
دواتر لەلایەن برایم کۆنەپۆشی لە ناوەندی هاوکاری بەخێرهاتنی هێزە سیاسییەکان و بەشداربووان کرا و بەرچاورنی بۆ بابەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانێکی ڕێکوپێک و سەرکەوتووانە بۆ جەماوەری خۆپێشاندەر پێشکەش کرا.
دواتر لەلایەن ئیسمایل عەلیپوور لە ناوندی هاوکاری پەیامی ناوەندی هاوکاری خوێندراوە.
لە درێژەی بەرنامەکەدا لەلایەن ئالان خاس پەیامی ناوندی هاوکاری بە ناوی بەشداریی حیزبەکانی کوردستان بەشدار لەو خۆپێشاندانە بە زمانی نوروێژی پێشکەش کرا .
بۆ ماوەیەک دروشمدان بە زمانەکانی کوردی فارسی نۆروێژی لەبەردەم وەزاڕەتی دەرەوەی نۆووێژ، دواتر ڕێڕەوی خۆپێشاندان بەرە و باڵوێزخانەی کۆماری پەت و سێدارە بە درێژایی زیاتر لە دوو کیلۆ میتر بە سەرشەقامەکاندا لە ژێر ڕێنمایی و چاوەدێریی پۆلیسی ئەو وڵاتە بە دروشمدان بەرەو شوێنی مەبەست کەوتنە ڕێ و بەدرێژای ئەو ڕێگایەدا بەسەر شەقامەکاندا جەماوەری تووڕە و تێکۆشەر و خەباتگێڕ، بە کوردی و فارسی و نۆڕوێژی دروشمیان دەوتەوە و لەنێو شەقامەکاندا ئاوازەی دەدایەوە.
خەڵکێکی زۆر لەسەر شەقامەکان فیلم و وێنەیان لە خۆپێشاندەران دەگرت.
تێلێڤیزیۆنی NRK ی بە ناوبانگی نۆروێژی ڕووماڵی خۆپێشاندانەکەی دەکرد.
بەگەیشتنیش بۆ بەردەرگای باڵوێزخانەی کۆماری پەت و سێدارە بە دەیان دروشم دژی کۆماری پەت و سێدارە لە لایەن ئامادەبوانەوە وترانەوە و بۆ پشتیوانی لە حیزبەکان و سروودی ئەی شەهیدان و بژی پێشمەرگە دوژمن نەسیبەت مەرگە لەلایەن ئامادەبوانەوە بە حەماسەتەوە دەخوێنرانەوە.
هەروەها سێ ڕۆژ لە دوای یەک خۆپێشاندان لە وڵاتی نۆروێژ دژی مووشەکبارانەکانی ئەو چەند ڕۆژەی سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەبەردەم باڵوێزخانەی کۆماری پەت و سێدارە بەردەوامی هەبووە و بەرنامەی خۆپێشاندانی تریش لە ڕێزبەندی بەرنامەکانی هێزە سیاسییەکاندا هەیە کە بەردەوامیان هەبێت.