کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی خۆپێشاندانەکان لە بێلژیک بۆ پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی وڵات

11:30 - 3 خەزەڵوەر 2722

بە هاوبەشیی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بێلژیک خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە سەرهەڵدانەکانی ئێران و کوردستان بەڕێوە چوو. 

ڕۆژی شەممە، ١ی خەزەڵوەر کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە  وڵاتی بێلژیک بەشداریی لە  خۆپیشاندانێکدا کرد لە شاری لۆڤن لەلایەن ناوەندی ڕەوەندی کورد لە بێلژیک ڕێک خرابوو. لەو خۆپیشاندانە هیوا عەلیپوور، بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی کومیتە بە نوێنەرایەتیی کومیتەی حیزب لە بێلژیک  پەیامێکی پێشکێش کرد.

 لە ماوەی سەرهەڵدانەکانی گەلانی ئێران و گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوە حەوتەمین خۆپیشاندانە کە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بە گڕوتینی تایبەتەوە بەشدار ئەبن و ڕۆڵ و کاریگەرییان هەیە لە بەرەوپێش‌چوونی خۆپیشاندانەکانی  وڵاتی بێلژیک .