له‌لایه‌ن خوێندكارانی هوله‌ندی و به پشتیوانیی كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران له شاری "لیواردن"ـی ئەو وڵاتە ڕێپێوانێک به‌بۆنه‌ی چله‌ی ''ژینا ئەمینی'' له بەردەم شاره‌وانیی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه خوێندكاره‌كانی هوله‌ندی به‌ڕێوه‌یان برد، خوێندکاران په‌یامێكی پر له هه‌ستی مرۆڤایه‌تییان ئامادە کردبوو کە تێدا هاتبوو ڕێژیمی ئاخوندی چۆن ژنانی ئه‌و وڵاته و به تایبه‌تی كوردستان دوور له هه‌ر پرەنسیپێكی مرۆڤایه‌تی سەرکوت دەکات. له په‌یامه‌كه‌دا هاتبوو کە چۆن گه‌لی كورد له ماوه‌ی ئه‌و چوار ده‌یه‌دا له ژێر ته‌وژمی ڕێژیم‌دا بوون و له هه‌موو مافه سەرەتاییەکان بێبه‌ریی كراون كه ناتوانن ناوی كوردی بۆ مناڵه‌كانیان دابنێن هه‌ر بۆیه ''ژینا'' كه ناوێكی كوردییه ڕێگه پێدراو نه‌بووه هه‌ر بۆیه ناوی "مه‌هسا"ـی بۆ دانراوه.
لەو پەیامەدە هاتبوو کە ئێمه پشتیوانیی خۆمان له شۆڕشی ژینا ڕاده‌گه‌یەنین و هاوخه‌می هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی شههیدهكانیانین.
لە کۆتاییدا بەشداربووان به‌ره‌و ناوه‌ندی شار وەرێ کەوتن دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە.