کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە شاری "ناشڤیلـ"ـی ئامریکا بەڕێوە چوو

10:48 - 4 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەزبەر بەرانبەر بە ٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢ی زایینی، بۆ جارێکی دیکە ڕەوەندی ئێرانی لە شاری "ناشڤیل"، ناوندەی ویلایەتی "تێنێسی" لە وڵاتی ئامریکا کۆبوونەوە و ڕێپێوانێکیان بەڕێوە برد.

لەو ڕێپێوانەدا خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی وێنەی "ژینا ئەمینی"، خوێندنەوەی سروود و وتنی دروشم دژی ڕێژیمی ئێران، پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتن و  ناڕەزایەتیی جەماوەری لە كوردستان و ئێران دووپات کردەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەسەر داوای کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی "ناشڤیل" بەشدارییەکی چالاکانەیان لەو ڕێپێوانەدا هەبوو و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و وێنەی شەهیدان جارێكی دیكە پشتیوانیی خۆیان لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دووپات كردەوە.