ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ی هەتاوی، خۆپیشاندانێک له ناوه‌ندی شاری "ئارنهێمـ"ـی وڵاتی "هولەند له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه كوردییه‌كانی ئه‌و شارەوە به مه‌به‌ستی پشتیوانی گه‌لی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه چوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خه‌ڵكێكی به‌رچاو له دانیشتوانی ئه‌و شاره و نوێنه‌رانی حیزبه كوردستانییه‌كان به‌شدار بوون.
"په‌رویز ئهمینعهشایری" به نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەو خۆپیشاندانەدا وتارێکی پێشكه‌ش كرد.
ناوبراو لەنێو ئاخنی بابەتەکەیدا باسی لەوە کرد کە چۆن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، له هه‌ڵسوكه‌وتدا بێبه‌زه‌ییانه خه‌ڵک کۆمەڵکوژ ده‌كات و پابه‌ندی هیچ یه‌ک له بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ نابێت و ئەوەی كه له په‌له‌قاژه‌ی كۆتایی دایه، هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ كپكردنی ده‌نگی ئازادیخوازان و مانه‌وه‌یان خۆیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌له و ئاسۆ ڕوونە.
خۆپیشاندانه‌كه به دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "نه‌مان بۆ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران" كۆتایی پێهات.