کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپێشاندان لە شارەکانی بریتانیا بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران درێژەی هەیە

12:14 - 8 خەزەڵوەر 2722

دوای بانگەوازی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان لە وڵاتی بریتانیا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەر بەرانبەر بە ٢٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢ی زایینی، بە بەشداریی هەزارن کەس لە ئەندامانی حیزب، ڕێکخراوەکان و ڕەوندی ئێرانی بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی زیاتر لە یەک مانگی ڕابردووی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و کوردستان لە شارەکانی "لەندەن، نیووکاسێڵ و شەفێلد"ی بریتانیا خۆپیشاندانێکی بەرین بەڕێوە چوو.

لە شاری "لەندەن" ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە مەیدانی "ترافاڵکار"ی ئەو شارە هاوڕێ لەگەل ڕێکخراو و ڕەوندی ئێرانی خۆپێشاندانێکی بەرینان بەڕێوە برد.

هەروەها لە ناوەندی شاری "شەفێلد" خۆپێشاندانێک بەڕێوە چوو که ئەندامانی حیزب بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب"، سروودی نیشتمانی و چەند پەیام بە زمەنەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی" ڕۆڵێکی بەرچاویان گێڕا.

لە شاری "نیووکاسێلـ"ـش  ئەندامانی حیزب لە خۆپێشاندان بەشدارییان کرد.

جێگای ئاماژەیە کە لەو خۆپیشاندانانەدا هەموو لایەنەکان بە ئاڵای تایبەت بە خۆیان بەشدار بوون. یەکگرتوویی ئەو هێزە سیاسییانە ببوو بە جێگای تێڕامانی خەڵک و پووچەڵکردنەوەی ئەو پڕوپاگەندانەی کە ڕێژیم کە بەدژی هێزە سیاسییەکانی دەکرد.