کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕپێوانێکی بەرین لە واشنگتن بە دژی ڕێژیمی ئێران

23:50 - 9 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، بەرانبەر بە ٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ زایینی، بۆ جارێکی دیکە ڕەوەندی ئێرانی لە شاری "واشنتۆن" بە شێویەکی بەرچاو بۆ پشتیوانی لە ڕاپەرینی خەڵکی ئێران کۆبوونەوە.

سەرەتا خۆپیشاندەران لە یەکێک لە مەیدانەکانی شار کۆبوونەوە. پاشان هونەرمەندی ئێرانی  "فەرامەرز ئەسڵانی" وێرای خوێندنی سروود، پشتیوانیی خۆی بۆ ڕاپەرینی گەلانی ئێران دەربڕی.

دوابەدوای ئەوە ئامادەبووان بە وتنەوەی دروشم، وتار و سروودی شۆڕشگێری و وتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕاپەرینی خەڵکی ئێران دووپات کردوە.

خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی وێنەی "ژینا ئەمینی" و خوێندنەوەی سروود و وتنەوەی دروشم دژی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ڕووخانی ئەو ڕێژیمە بوون و هەروەها پشتیوانیی خۆیان بۆ مانگرتن و ناڕەزایەتیی جەماوەری لە كوردستان و ئێران دووپات کردەوە.

لەو کۆبوونەوەدا، کوردستانیان بە گشتی و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە شێوەیەکی بەرچاو و بە ئاڵای کوردستان و جلوبەرگی کوردییەوە چالاکانە بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون.

لە بەشی کۆتاییدا خۆپیشاندەران وەکوو ئاماژەی هاوپێوەندی و یەکڕیزی، پێکەوە زنجیرەیەکی مرۆیی گەورەیان پێکهێنا و بڕیاریان دا لە شەممەی داهاتوودا دیسان پێکەوە کۆ ببنەوە و پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی ئێران بۆ ڕووخانی ڕێژیمی ئێران بکەن.