کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی کوردەکانی سوێد لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات

13:17 - 12 رەزبەر 2722

لە ستۆکهۆڵم، پێتەختی سوید هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزبیان مەحکووم کرا و پێداگری لەسەر پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکان کرا.

لە ئاکسیۆنەکەی ستۆکهۆلم‌دا کە پاش خۆپێشان و ڕێپێوان لە "سێرگل تۆری"، ناوەندی شار کۆبوونەوکەە گیرا، پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران خوێنداریەوە و دواتر لاوێن ڕێدار، نۆینەری حیزبی سۆسیال دێموکراتی  سوید و "فرێدریک مالم"، پارلمانتاری حیزبی لیبرال وتاریان پێشێکێش کرد.

مێهرداد دەرویش‌پوور، شیرین شمس وناسر بولیدەیی چەند کەسایەتییەکی دیکە بوون کە لەو کۆبوونەوەیەدا قسەیان کرد و دواتر پەیامی کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات و پەیامی فێمینیستەکانی سوید خوێندرانەوە.

پێشكێش‌کردنی چەند سروودی نێوئاخنی بەرنامەکانی ئەو ئاکسیۆنە بوو.