کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی کوردەکانی کانادا لە ڕاپەڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵات

13:21 - 12 رەزبەر 2722

لە ڤانکۆڤێری کانادا خۆپێشاندانێکی بەرین بەڕێوە چوو.

لەو خۆپێشاندانەشدا پەیامەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، یەکیەتیی ئێرانیانی-کانادا و  هەرێمی کۆلۆمبیا بریتیش بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینەکانی ئێستای کوردستان و ئێران خوێندرانەوە. لە درێژەی ئەو کۆبوونەوە جەماوەرییەدا، چەند بەرهەمی هونەری وەک شێعر و شانۆیەکی سەر شەقام و چەند پارچە مۆسیقایەک پێشكێش کران. 

بەشدارانی ئە ئاکسیۆنە پاشان چوونە کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئێرانییەکان کە هەر هەمان کات بەڕێوە دەچوو. لەو کۆبوونەوەیەدا ڕەحیم سورخی بە نوێنەرایەتیی کوردەکان وتارێکی پێشکێش کرد.