کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد

22:05 - 12 رەزبەر 2722

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی مەلا "عەلی پوورسەلیمی" خەڵکی "حەسار" لە ناوچەی "بەراندێز" کوچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویەوە وەک ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کار و چالاکی هەبووە.

مامۆستا عەلی وەک مامۆستایەکی ئایینی لە مزگەوت، حوجرە و شوێنە ئایینییەکان و لە کۆڕی مامۆستایانی ئایینی بە ڕاشکاونەوە تەبلیغی بۆ سیاسەتەکانی حیزبی دێموکرات دەکرد.

ناوبراو لە ماوەی ژیانیدا لەگەڵ کادرە تەشکیلاتییەکانی حیزبی دێموکرات پێوەندی و هاوکاریی چالاکانەی هەبووە.

 تەرمی ئەو ئەندامە دڵسۆزەی حیزبی دێموکرات لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.

مامۆستا "عەلی" کەسێكی جێگای باوەڕ و متمانەی خەڵکی ناوچەکە بووە. دوو برای ناوبراو بە ناوەکانی شەهیدان "ئەحمەد و محەممەد پوور سەلیمی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوونە.

ئەو دوو برایە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی دوای ئاشکرابوونی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات پەیوەست بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات ببوون.

شەهید "ئەحمەد" ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە شەڕێکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە ناوچەی شنۆ تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووه.

هەروەها شەهید "محەممەد پوور سەلیمی" ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لەبەردەم دەرگای ماڵی خۆیاندا شەهید کراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.