کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕیادێک بۆ شەهیدانی ٦ی ڕەزبەر و خۆپیشاندانەکان لە کوردستان و ئێران لە واشنتۆن بەڕێوە چوو

11:41 - 13 رەزبەر 2722

بە دەسپێشخەریی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە ئامریکا، لە دەڤەری واشنتۆن، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ڕاپەڕیەنەکانی ئەم دواییەی کوردستان و ئێران بە گشتی شەهیدانی پەلاماری تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان، کۆڕیادێک بەڕێوە چوو.

کۆڕیادەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی یەک خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.

پاشان خاتوون "هانا" ڕیزبەندی بەرنامەکەی خوێندەوەو چەند پارچە شێعری پێشکەش کرد.

پاشان ڕەحیم ڕەشیدی، بە ناوی حیزبی دێموکراتەوە پرسە و سەرخۆشی لە کچ و برا و بنەماڵەی شەهید چیچۆ کرد.

ناوبراو سەبارەت بە دوایین هەلومەرجی سیاسی، نیزامی و ئابووریی کوردستان، ئێران، ناوچە و جیهان قسەی کرد و تیشکی خستە سەر ئەو هەلومەرجە نوێیەی کە بەهۆی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامییئێران دەستی پێ کردووە و هەموو جیهانی گرتووەتەوە.

 ڕەشیدی لە قسەکانیدا باسی لەوە کرد بەپێچەوانەی تێڕوانینی کۆماری ئیسلامیی ئێران مووشەکبارانکردنی بنکەی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە باشووری کوردستان بووەتە هۆکاری پشتیوانیی زیاتری گەلان و ئازادیخوازانی ئێران و جیهان لە کورستان و بزوتنەوە ڕەواکەی.

دواتر خەبات ئیبراهیم پوور وتاری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە ئامریکا پێشکەش کرد.

پاشان ڕەسووڵ مەحموود زادە برای شەهید عومەر مەحموودزادە وتارێکی پێشکەش کرد و لەسەر درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان پێداگری کردەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەدا "محەممەد داستان" ئەندامی دێرین و پێشمەرگەی ڕۆژە سەختەکان، پارچە شێعرێکی بەهەستی بەبۆنەی شەهیدبوونی وانیار و دایکی پێشکەش کرد.

لە بڕگەیەکی دیکەدا "موراد ئەحمەدی" هاورێی دێرینی شەهید عومەر لەسەر تایبەتمەندییەکانی شەهید عومەر قسەی کرد.

هەروەها "مەحبووبە حوسێنی" ئەندامی حیزب، پارچە هۆنڕاوەیەکی خوێندەوە.

لەو کۆڕیادەدا وێنەی سەرجەم شەهیدانی مووشەکەکبارانی بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوور لە ساڵۆنی ڕێوڕەسمەکە داندرابوون.

لە کۆتایی ئەو کۆڕیادەدا، جەماوەێکی زۆری دۆست و لایەنگری حیزب و نوێنەری حیزبە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، وێڕای مەحکوومکردنی سیاسەتی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەگشتی و حیزبی دێموکرات بەتایبەتی دەربڕی.