خۆپیشاندانێک بە بەشداریی خەڵکێکی زۆر لە نەتەوە جیاوازەکانی ئێران و هاووڵاتییانی نیشتەجێ لە وڵاتی ئوسترالیا لە ناوەڕاستی شاری ''بریزبێن''، ناوەندی ئەیالەتی ''کوینزلەند'' بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، بە بەشداریی خەڵکێکی زۆر لە نەتەوە جیاوازەکانی ئێران و ئوسترالیا، لە شاری "بریزبێن"ـی ناوەندی ئەیالەتی ''کوینزلەند'' خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.
لەو خۆپیشاندانەدا چەندین وتار لەلایەن خەڵکانی ئوسترالیا و ئێرانەوە پێشکەش کرا کە لە نێو وتارەکاندا دوو وتار لەلایەن "سەلاح پوورئەسەد" بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئوسترالیا و ''مەسعود پیران'' ئەندامی حیزب پێشکەش کران و باسی یەکگرتوویی گەلانی ئێران و قارەمانەتی و فیداکاریی خەڵکی ڕاپەڕێوی کوردستان کرا.
لەو خۆپیشاندانەدا، بەشداربووان بە دروشمی دژ بە ڕێژیمی ئێران بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی و فارسی درێژەیان بە خۆپیشاندانەکە دا و ھەروەھا پێشانگایەکی وێنەی شەهیدانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران کە بە دەستی تێرۆریستانی خامنەیی شەهید کراون، خرایە ڕوو.
پێشانگایەدا وێنەی شەھید دوکتور ''قاسملوو'' و چەند کەسایەتیی دیکەی تێدا بوو کە لە دەرەوەی ئێران و بەدەستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێرۆر کرابوون.