کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ڕوو لە کاک مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان پیرۆزبایی گرتنی چاردەهەمین کۆنگرەی پارتی دێموکراتی کوردستانی لە بەڕێزیان و ئەندامانی ئەم حیزبە کردووە.
دەقی پەیامەکە:
ڕێزدار کاک مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان!
وێڕای سڵاو و حورمەت،
لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەبۆنەی سەرکەوتنی چاردەهەمین کۆنگرەی حیزبەکەتان و هەروەها هەڵبژێرانی بەڕێزتان وەک سەرۆکی پارتی پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم و هەر بەو بۆنەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندامانی بەڕێزی رێبەرایەتی و جەماوەری پارتی دەکەم.
هیوادارم ڕێبەرایەتیی نوێی پارتی بە سەرۆکایەتیی بەڕێزتان شوێندانەر بێ لە بەرەوپێشچوونی زیاتری دۆزی کورد و ئاشتی و برایەتی لە باشووری کوردستان.
بە سپاسەوە
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەری گشتی
مستەفا هیجری
2022/11/7