ڕۆژی یەكشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، بەرانبەر بە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢ی زایینی بۆ جارێکی دیکە ڕەوەندی ئێرانی لە شاری ناشڤیل سەر بە ویلایەتی "تێنێسیـ"ـی ئامریکا کۆبوونەوە و ڕێپێوانێکیان بەڕێوە برد.
لەو ڕێپێوانەدا خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی وێنەی "ژینا ئەمینی"، خوێندنەوەی سروود و وتنی دروشم دژی ڕێژیمی ئێران پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتن و ناڕەزایەتیی جەماوەری لە كوردستان و ئێران دووپات کردەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بەرزكردنەوەی وێنەی شەهیدان و شەکاندنەوەی ئاڵای کوردستان لەو ڕێپێوانەدا بەشدارییان کرد و بەم چەشنە سۆز و پشتیوانیی خۆیان بۆ خەڵکی کوردستان دووپات کردەوە.