کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێکی هەزاران کەسی بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە وڵاتی سوئید بەڕێوە چوو

16:10 - 19 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ بەرامبەر بە ٥ی نۆڤامبری ٢٠٢٢ی زایینی لەسەر پێشنیاری بانگەوازی ڕێکخراوی"ئۆسی" کە ڕێکخراەیەکی مەدەنییە، خۆپیشاندانێکی بەرین بە بەشداریی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانییان و ئێرانییان لە شاری یۆتۆبۆریی وڵاتی سوئید بەڕێوە چوو.

زۆرێک لە حیزب و لایەنە سیاسییەکان بەشدارییان لەو خۆپیشاندانەدا کرد،
سەرەتا خەڵک لە گۆڕەپانی "گۆتەپلاتسێن " لە بەردەم "ستاتس تیتێرن" کۆ بوونەوە و خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان و ئێران دەستی پێکرد و لەلایەن بەشداربووانەوە دروشم گوترانەوە. 

بەرپرس واتە"رەئیسی تیئاتر" چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. 

گۆرانییەکی لوڕی لە لایەن خاتوو "نێک " پێشکەش کرا.

خاتوو" ئامینەی کاکەباوە" پارلمانتاری پێشووی حیزبی چەپ وتارێکی ئیحساسیی دا و هێرشی کردە سەر حکوومەتی دەستەڕاستی سوئید و گوتی خەریکی ساتوسەودان لە سەر کوردانی رۆژاوا  لەگەڵ ئەردۆغان دەکەن،  هەروەها لەسەر حیجابی زۆرەملیی کۆماری ئیسلامی ئێران قسەی کرد.

پاشان ئاپۆڕای خەڵکەکە بە گوتنەوەی دروشم  مەودایەکی دوو کیلومیتریان هەتا تیاتری گەوەرەی شار بڕی ، شایانی باسە کە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران پشتیوانیی لەو حەرەکەتە کردبوو و ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکان بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و ئارمی حیزبەکانیان بەشداری ئەم رێپێوانە ئیعترازییە بوون .

ئەوەی زۆر سەرنجڕاکێش بوو ئاڵا و هێمای هەموو گەڵانی نێو جوغرافیای سیاسیی ئێران لەو خۆپیشاندانە بوو.