کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە بریتانیا خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو

10:49 - 22 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەر بەرانبەر بە ۱۲ی نۆڤامبری ٢٠٢٢ی زایینی بۆ جارێکی دیکە، بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران و كوردستان لە شارەكانی "نیووكاسێل" و "مەنچێستێر"ی وڵاتی بریتانیا خۆپیشاندان بەڕێوە چوو.

لە "نیووكاسێل" ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكرات بە بەرزکردنەوەی ئاڵای كوردستان، بەرزکردنەوەی وێنەی شەهیدان، پۆشینی جلوبەرگی كوردی، خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و چەندین سروودی نیشتمانی و وتنی دروشم دژی ڕێژیمی ئێران ڕۆلی بەرچاویان هەبوو.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەم چەشنە سۆز و پشتیوانیی خۆیان هاوڕێ لەگەڵ بەشداربووانی دیكەی خۆپیشاندان لە مانگرتن و ناڕەزایەتیی جەماوەری لە كوردستان و ئێران دووپات کردەوە.