ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزڵوەر بەرانبەر بە ١٢ی نۆڤامبری ٢٠٢٢ی زایینی، وەک حەفتەکانی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە کورد، بەلووچ و نەتەوەکانی دیکەی ئێران، دانیشتوو لە وڵاتی ئوسترالیا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان و ئێران لە ناوەندی شاری "بریزبنـ"ـی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و دژی ڕێژیمی ئێران دروشمیان دا.
بەشداربووان بۆ جارێکی دیکە داوایان لە حکوومەتی ئوسترالیا کرد کە باڵوێزەکانی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتە دەر بکات و سپای تێرۆریستیی پاسدارانیش وەک تێرۆریست بناسێنێت.
لەو خۆپیشاندانەدا، ژمارەیەک ئاھەنگی بەلووچی و ھونەری بەلوچستان نیشان درا.